9‏/9‏/2016

نەتەوەی کــورد

>> من هم الاکراد ؟
>> ?who are the kurds
کــورد نەتەوەیەکی گەورەی نیشتەجێی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستن کە ژینگە سەرەکییەکەیان بە کوردستان دەناسرێت کە بە سەر‌ وڵاتانی ئێران و ئێراق و تورکیا و سوریا بەشکراوە و لە شاخە‌کانی ئاناتۆلی ھەتا زنجیرە چیای زاگرۆس درێژ دەبێتەوە. کوردەکان لە شوێنەکانی دیکەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستیش بڵاوبوونەتەوە. ئامارێکی فەرمی لەسەر ژمارەی کوردەکان نییە بەڵام بە ٣٥ ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت. زمانی کوردەکان لقێکە لە زمانە ھیندوئەورووپاییەکان. زۆربەی کوردەکان موسڵمانی شافعیین و ئەوەی دەمێنێتەوە موسڵمانی شیعە و یارسان و ئێزیدی و خاچپەرست و جوو و ئاشوورین.
کورد-Kurd
ჩობან აღა.png
Nizami Rug Crop.jpg
Karim Khan by Charles Heath.jpg
Mustafa Yamulki.jpg
Abdullah Cevdet 2.png
Simko Sikaki.jpg
IhsannuriYashar.jpg
Qazi Muhammad.jpg
Ostad Elahi 1.jpg
Mustafa Barzani.jpg
Husni al-Zaiim.jpg
Mahmud Barzanji Kurdish leader.JPG
Jalal Talabani.jpg
Mesud Barzani.jpg
Abdullah Öcalan.png
Shahram Nazeri.jpg
Saleh Muslim.jpg
Rahman ghasemlu.jpg
Zana.jpg
Dr Widad Akrawi UN BMS2010 DI.png
BahmanGhobadi.JPG
Chobani President and CEO Ulukaya Delivers Remarks (7256160358).jpg
Statue of Kurdish poet Nali in general garden of Sulaymaniyah, Kurdistan, Iraq.JPG
Shaykh Abdul Karim Mudarris Al Bayyarah.jpg
Selahattin Demirtaş (cropped).jpg

ژمارەی سەرجەمی دانیشتووان
٢٣ تا ٣٥ ملیۆن کەس
ناوچەکان بە ژمارەی دانیشتوانی بەرچاو


 تورکیا ١١.٤ تا ١٧.٥ ملیۆن
 ئێران ٦.٥ تا ٧ ملیۆن
 عێراق ٦ تا ٦.٥ ملیۆن
 سووریا ٢ ملیۆن


 لوبنان ٢٠٠.٠٠٠
 ئازەربایجان ١٥٠.٠٠٠
 ئیسرائیل ١٠٠.٠٠٠
 ڕووسیا ١٠٠.٠٠٠
 ئەرمەنستان ٤٥.٠٠٠


 ئاڵمانیا ٥٠٠.٠٠٠ تا ٨٠٠.٠٠٠
 سوید ٥٠.٠٠٠ تا ٦٠.٠٠٠
 فەڕەنسا ٥٠.٠٠٠
زمانەکان
کوردی
شێوەزارەکان:باکووری، ناوین، باشووری، گۆرانی-زازایی
ئایین
زۆرینەی سوننیی شافعی
ھەروەھا شیعە، یارسان و ئێزیدی

مێژوو
كورد كه‌ ئه‌وڕۆ یەکێک لە گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی بێ نیشتمانی سه‌ر گۆی زه‌وییه‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین نه‌ته‌وه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نێزیك و ناوه‌ڕاسته‌. سه‌رچاوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ناخی مێژوو. به‌ڵگه‌ زانستییه‌كان پیشان ده‌ده‌ن كه‌ كوردستانیش مێژینه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كانگه‌ی كه‌ونارایه‌كی هه‌ره‌ كۆن و دێرین.
له‌ چاخی به‌سته‌ڵه‌كدا كه‌ نێزیكه‌ی نیو میلیۆن ساڵ پێش له‌ ئێسته‌ ڕووی دا و نزیكه‌ی ٢٠٫٠٠٠ ساڵ پێش له‌ زایین كۆتایی هات زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌ورووپا و ئه‌مریكای باكووری داپۆشرابوون له‌ سه‌هۆڵ. ئه‌و ده‌مه‌ ناوچه‌ بیابانی و چۆڵه‌وانییه‌كانی ئه‌فریقا و مه‌ڵبه‌نده‌ وشكه‌ عه‌ره‌بییه‌كان كه‌شێكی مامناوه‌ندییان هه‌بوو. كوردستانیش كه‌ش و ئاووهه‌وایه‌كی بارانی و مامناوه‌ندیی هه‌بوو.
ئاده‌میزادی دێرین په‌نای ده‌برده‌ به‌ر ئه‌شكه‌وته‌كان بۆ زنج و ده‌شته‌كان بۆ ڕاوگه‌ و له‌ ڕێی ڕاوه‌وه‌ ژیانی خۆی ده‌برده‌ سه‌ر. بۆیه‌ ناچار ده‌بێ ئامێری له‌بار دروست بكا كه‌ له‌ كاتی ڕاودا به‌كاری بێنێ. له‌ پێشدا به‌ردی تیژ و پاشان ئێسقانی به‌كار ده‌هێنا و به‌ره‌به‌ره‌ ئامێری نوێی ساز كرد.
به‌م قۆناغه‌ی مێژوو ده‌وترێ شارستانییه‌تی به‌ردی كۆن.
چاخی به‌ردین وا دابه‌ش ده‌كه‌ن:
  • به‌ردی كۆن: ئه‌م چاخه‌ نزیكه‌ی ٣٥٠ هه‌زار ساڵی خایاند. له‌م سه‌رده‌مه‌دا ته‌وری به‌ردین و به‌ردی تیژ ساز كرا. له‌م چاخه‌یه‌ كه‌ ده‌وترێ مرۆڤ شێوازی له‌ مه‌یموون ده‌چوو. پاشماوه‌ی ئه‌م شارستانییه‌ته‌ له‌ یه‌ك كیلۆمه‌تریی شاری چه‌مچه‌ماڵ (له‌ ساڵی ١٩٤٩دا) له‌ ناوچه‌یه‌ك به‌ ناوی «به‌رده‌به‌ڵه‌ك» دۆزراوه‌ته‌وه‌.
(به‌ردی ناوه‌ڕاست: له‌م ده‌ورانه‌دا مرۆڤی «نیانده‌رتال» به‌دی هات كه‌ له‌ ئه‌شكه‌وته‌كاندا ده‌ژیان. پاشماوه‌ی ئه‌م مرۆڤ و شارستانییه‌ته‌ له‌ چیاكانی كوردستان له‌ ئه‌شكه‌وتی «شانه‌ده‌ر» دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری چیای «برادۆست»ه‌وه‌ كه‌ زاڵه‌ به‌سه‌ر ڕووباری «زابی گه‌وره‌» و زۆر له‌ شاری «ڕه‌واندز»ه‌وه‌ دوور نییه‌. ئه‌و ئه‌شكه‌وته‌ چوار قات بوو. له‌ قاتی چواره‌مدا ئاگردان و خۆڵه‌مێشی تێكه‌ڵ به‌ ئێسقان دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مرۆڤ ئاگری ناسیوه‌. هه‌روه‌ها ته‌ور و ڕنه‌ و ئامێری كونكردن له‌ جنسی به‌رد و ئێسقانی مرۆڤی نیانده‌رتال دۆزراوه‌ته‌وه‌. ئه‌م قاته‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ حه‌فتا هه‌زار ساڵ پێش له‌ ئێسته‌. له‌ قاتی سێهه‌مدا به‌ردی چه‌خماخ ده‌بینرێ كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ چاخی به‌ردی نوێ. مێژینه‌ی ئه‌م قاته‌ هی نزیكه‌ی ٣٫٠٠٠ ساڵ پێشه‌ و به‌ «پیشه‌سازیی برادۆست» به‌ناوبانگه‌. له‌ قاتی دووه‌مدا هه‌ندێ ئامێری چاخی به‌ردی ناوه‌ڕاست وه‌ك چه‌قۆ، ڕنه‌، گورزی به‌ردی ده‌بینرێ. هه‌ڵبه‌ت نموونه‌ی ئه‌م ئاسه‌وارانه‌ له‌ هه‌ندێ شوێنی تر وه‌ك نزیكه‌ی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و ڕه‌واندز و بێستوون و باكووری كوردستانیش دۆزراوه‌ته‌وه‌. له‌ قاتی یه‌كه‌مدا پاشماوه‌ی وا دۆزراوه‌ته‌وه‌ كه‌ نیشان ده‌دا مرۆڤ ئامێری نوێتر و جۆربه‌جۆرتری له‌ به‌رد ساز كردووه‌.
  • به‌ردی نوێ: ده‌ستپێكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ٣٥٫٠٠٠ ساڵ پێش. له‌م چاخه‌دا، له‌ به‌رد و ئێسقانی قۆچ و عاجی فیل هه‌ندێ ئامێری پێشكه‌وتووتر ساز كرا. به‌ مرۆڤی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ ده‌وترێ «هوموساپینس» و به‌ شارستانییه‌ته‌كه‌ی ده‌ڵێن «كرومانیۆن».
لێكۆڵینه‌وه‌ و توێژینه‌وه‌ی مێژینه‌ناسی پیشانیان داوه‌ كه‌ ناوچه‌ی كوردستان له‌ چاخی به‌رددا جێگه‌ی ژیانی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان بووه‌.

میرنشینە کوردیەکان

لەمێژووی کورد چەند میڕنشینێک فەرمانڕەوایی ناوچە جیاوازەکانیان کردووە وەکوو دەوڵەت هەڵسووکەوتیان کردووە بەڵام دواتر بەهۆی دەوڵەتی سەفەوی و عووسمانی سەرجەم میڕنیشینەکان ڕووخان لەگرنگترین و ناودارترینیان ئەمانەن : میرنشینی حەسنەوی، میرنشینی ڕەوادی، میرنشێنی دۆسکی و مەڕوانی، میرنشینی ئەردەڵان، میرنشینی سۆران، میرنشینی بادینان، میرنشینی بابان

كشتوكاڵ

مرۆڤی دانیشتووی كوردستان ٢٥٠٠ ساڵ زووتر له‌ ئه‌ورووپا بۆ یه‌كه‌م جار قۆناغی ڕاوی تێپه‌ڕاند و هاته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ كوردستان كه‌شێكی له‌باری بۆ سه‌وزبوونی گه‌نمی خۆڕسك هه‌بووه‌ ئاده‌میزاد نزیكه‌ی ١٠٫٠٠٠ ساڵ پێش له‌ كوردستاندا هاتووه‌ته‌ قۆناغی كشتوكاڵه‌وه‌. هه‌ندێ شوێنه‌وار و به‌تایبه‌ت چوار شوێنی گرنگی مێژینه‌یی كه‌ له‌ كوردستاندا دۆزراونه‌ته‌وه‌ ئه‌م ڕاستییه‌ ده‌سه‌لمێنن:
  1. ـ شانه‌ده‌ر له‌ نزیكی ڕه‌واندز. ته‌ور و به‌ردی تیژ، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵی تیا دۆزراوه‌ته‌وه‌.
  2. ـ كه‌ریم شار له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ. قوڵنگی به‌ردین، ته‌ور و به‌ردی داتاشراو، ئامێری پێش له‌ كشتوكاڵ.
  3. ـ مه‌لفات له‌ نێوان ڕێگه‌ی كه‌ركووك ـ هه‌ولێر. هه‌ندێ ئامێری له‌ به‌رد داتاشراو و داس دۆزراوه‌ته‌وه‌. لێره‌ ئه‌و ئامێرانه‌ ده‌ستپێكی قۆناغی كشتوكاڵ نیشان ده‌ده‌ن.
  4. ـ چه‌رمۆ له‌ نزیكی چه‌مچه‌ماڵ له‌ باشووری كوردستاندا. دوانزه‌ قات شارستانییه‌ت دۆزراوه‌ته‌وه‌ بۆ نموونه‌: جامۆڵكه‌ی له‌ قوڕ برژاو، په‌یكه‌ری گڵیی گیانله‌به‌ران و سه‌ره‌تاییترین ئامێری چنین،
ڕاده‌یه‌ك گه‌نم و جۆی ڕه‌ق بووه‌وه‌، ئێسقانی ئاژه‌ڵ كه‌ نیشانده‌ری ئاژه‌ڵداریی مرۆڤه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بووه‌، په‌یكه‌ری گڵینی ژنێكی دووگیان. به‌ پێی زانیاریی و ئاگاداریی شوێنه‌وارناسان گوندی چه‌رمۆ ٦٧٠٠ ساڵ پێش له‌ زایین ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ كۆنترین گونده‌ كه‌ له‌ جیهاندا ئاوا كراوه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها شوێنه‌وارناسانی ئه‌مریكی و ئه‌ڵمانی و تورك له‌ ساڵی ١٩٨٥دا له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی ئه‌رخه‌نی، له‌ دیاربه‌كر ماڵێكیان له‌ بنی زه‌وی دۆزییه‌وه‌ كه‌ ‌ ٩٠٠٠ ساڵ كۆنه‌. به‌مجۆره‌ به‌ڵگه‌كان پیشانده‌ری ئه‌وه‌ن كه‌ ئاده‌میزادی دێرین كوردستانی بۆ ژیان هه‌ڵبژاردووه‌ و له‌ كاتی سه‌رما و سۆڵه‌دا په‌نای بردووه‌ته‌ ئه‌شكه‌وته‌كانی و له‌ وه‌رزه‌ له‌باره‌كاندا داوێنی چیا و ده‌شته‌كانی هه‌ڵبژاردووه‌ و هه‌ر له‌وێش فێری كشتوكاڵ بوو و ئاژه‌ڵداریی كرد و ئامێری له‌ به‌رد و ئێسقان و چێو به‌كار برد و له‌سه‌ر دیواری ئه‌شكه‌وته‌كان نه‌خش و نیگاری كێشا و په‌یكه‌ری گڵینی ساز كرد و به‌ ئاگر برژاندی و به‌و جۆره‌ ده‌روازه‌ی شارستانییه‌تی بۆ مرۆڤ كرده‌وه‌ له‌م به‌شه‌ی جیهانه‌دا.

دانیشتووانی كۆنی كوردستان

له‌ هه‌زاره‌كانی چواره‌م و سێهه‌می پێش له‌ زاییندا خه‌ڵكانێك له‌ كوردستان ده‌ژیان كه‌ پێیان ده‌وترێ قه‌فقازییه‌كان یا ئاسیاییه‌كان و ئه‌مانه‌ بریتی بوون له‌ كۆمه‌ڵێ هۆز و تیره‌ی جۆربه‌جۆر وه‌كوو گۆتی، لۆلۆ، كاسی، نایری، میتانی، سۆباری و هتد. ئه‌مانه‌ زۆر جار له‌گه‌ڵ دانیشتوانی میسۆپۆتامی به‌ شه‌ڕ ده‌هاتن. له‌و شوێنه‌وار و پاشماوانه‌ی كه‌ له‌ سه‌رده‌می بابلییه‌كان به‌ده‌ست هاتووه‌ زۆر جار باسی ئه‌م هۆز و خه‌ڵكانه‌ هاتووه‌ و باسی شه‌ڕ و شووڕه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كراوه‌.

پاشتر له‌ ده‌وروبه‌ری هه‌زاره‌ی دووه‌می پێش له‌ زایین خه‌ڵكانێكی تر به‌ ناوی هیندوئورووپی یان ئاریایی كه‌ دانیشتووی باشووری قه‌فقاز و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ڕه‌ش بوون هاتنه‌ ناوچه‌كه‌. دوایی له‌و ئاریاییانه‌ خه‌ڵكانێكی نوێتر له‌ ناوچه‌كه‌دا سه‌ریان هه‌ڵدا به‌ ناوی ماد. به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ماده‌كان له‌ ناوچه‌كه‌دا ته‌واوی خه‌ڵكانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ له‌ ناو ئه‌واندا توانه‌وه‌. مه‌ڵبه‌ندی ماده‌كان له‌ باری جوگرافیای سیاییه‌وه‌ به‌ربڵاوییه‌كی گرنگی هه‌بوو كه‌ دوایی باسی لێوه‌ ده‌كرێ.

وشه‌ی كورد له‌ مێژوودا

نزیكه‌ی ٢٠٠٠ ساڵ پێش له‌ زایین ناوی كورد به‌ شێوه‌ی جۆربه‌جۆر له‌ لایه‌ن دراوسێكانیه‌وه‌ له‌ مێژوودا هاتووه‌. تۆزێ دواتریش له‌ ساڵانی ٧٠٠ ـ ٨٠٠ی پێش له‌ زاییندا باسی ماد یان میدییه‌كان كراوه‌.

له‌ ‌ ٤٠١ی پ. ز. به‌ به‌ڵگه‌وه‌ ناوی كاردۆخ، كاردۆ، كاردوك، كاردوخ سه رچاوه مه کۆی خازر

زمان

 وتاری سەرەکی: زمانی کوردی
زمانی کوردی یەکێکە لە لقەکانی زمانە ھیندوئەورووپایییەکان کە ئەویش بە لقێک لە زمانە ھیندوئێرانییەکان ناوی دەبەن. ھەندێک زمانی کوردیی ھاوچەرخ پاشماوەی زمانی مادەکان دەزانن بەڵام شوێنەواری‌ زمانی پاڵەوی لە زمانی کوردیدا بە شێوەیەکی‌ خۆیا بەرچاو دەکەوێت. دانانی‌ پێناسەیەکی‌ کتوومت بۆ زمانی‌ کوردی‌ و ھەڵدانەوەی لایانە شاراوەکانی‌ ئەم زمانە بە ھۆی‌ نەبوونی‌ سەرچاوەی نووسراوی‌ زمانی‌ کوردییەوە لە سەردەمە دێرینەکاندا جۆرێک لە ئاڵۆزی‌ و دڕدۆنگی‌ دەھێنێتە ئاراوە. کوردی دوو زاراوەی گرینگی ژوورباکووریین (کورمانجی) و ناوەندی (سۆرانی) ھەیە. زاراوەی باکووری لە ھەولێرەوە بەرەو باکوور ھەتا قەوقاز قسەی پێدەکرێت و کوردیی ناوەندی لە بەشێکی زۆر لە ناوەڕاستی کوردستان بەکاردێت. کوردی سۆرانی زمانی فەرمیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە.

سەرژمێری دانیشتوان

بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١١ ڕێژەی کوردەکانی توورکیا ٥٦% وە کوردەکانی ئێران ١٦& وە کوردەکانی عێراق ١٥% وە کوردەکانی سووریا %٦
--- جیهانی تورکیا ئێران عێراق سووریا
کرمانجی ١٤٬٤١٩٬٠٠٠ ٧٬٩١٩٬٠٠٠ ٤٤٣٬٠٠٠ ٣٬١٨٥٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠
ئەوانەی بە توورکی دەدوێن   ٥٬٧٣٢٬٠٠٠ ٥٬٧٣٢٬٠٠٠        -               -                           -
باشوور  ٣٬٣٨١٬٠٠٠       -  ٣٬٣٨١٬٠٠٠ - -
سۆرانی ١٬٥٧٦٬٠٠٠ - ٥٠٢٬٠٠٠ ٥٦٧٬٠٠٠ -
زازایی - دەملی ١٬١٢٥٬٠٠٠  ١٬١٢٥٬٠٠٠      - - -
زازایی - ئەلڤێکا ١٨٤٬٠٠٠ ١٧٩٬٠٠٠      - - -
ڕەوەند ٩٠٬٠٠٠ ٣٨٬٠٠٠ ٢٠٬٠٠٠ ٣٣٬٠٠٠ -
هەورامی ٥٤٬٠٠٠ - ٢٦٬٠٠٠ ٢٨٬٠٠٠ -
شکاکی ٤٩٬٠٠٠ ٢٣٬٠٠٠ ٢٦٬٠٠٠ - -
کۆی گشتی ٢٦٬٧١٢٬٠٠٠ ١٥٬٠١٦٬٠٠٠ ٤٬٣٩٨٬٠٠٠ ٣٬٩١٦٬٠٠٠ ١٬٦٦١٬٠٠٠

کورد لە تورکیا

کورد لە ئێران

ژمارەی کوردەکان لە ئێراندا ٦ تا ٧ ملیۆن مەزەندە دەکرێ کە زۆرتر لە چوار پارێزگای کوردستان، ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کرماشان و ئیلام دەژین. پارێزگاکانی خوراسان، ھەمەدان، لوڕستان، گیلان و مازەندەران و چەند پارێزگای تریش کوردی تێدایە. شا عەباسی سەفەوی لە سەدەی حەڤدەھەمدا ژمارەیەکی زۆری کوردی کورمانجی بۆ شەڕ لەگەڵ ئوزبەکەکان لە باکووری خوراسان نیشتەجێ کرد. ئاخێوەری ھەموو شێوەزارەکانی کوردی لە ئێراندا ھەن.
لە ئێراندا کوردەکان چەند جار دژ بە حکومەتی ناوەندی شۆڕشیان کردووە. لە ١٨٨٠دا شێخ عوبەیدوڵڵا دژ بە قاجاڕەکان و سمکۆ لە ١٩٢٠ەکان شۆڕشیان کرد کە سەرکوتکران. قازی موحەمەد لە ١٩٤٦ کۆماری کوردستانی لە مەھاباد ڕاگەیاند کە دوای ١١ مانگ ئەویش تێکشکا. لەدوای شۆڕشی ئیسلامیی لە ١٩٧٩دا کوردەکانی ئێران داوای خودموختارییان کرد و بۆ ماوەیەک بە ڕێبەریی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵە دەسەڵاتی چەند بەشی ڕۆژھەڵاتی کوردستانیان بەدەستەوە بوو بەڵام لەدوای شەڕێکی چەکداریی چەند مانگە حکومەتی ناوەندی دیسان دەسەڵاتی گرتەوە، ھەزاران کورد کوژران و بەندکران و ھیچ لە داخوازییەکانیان جێبەجێ نەکرا. لە یاسای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ھەر کەمینەیەکی زمانی و ڕەگەزی، مافی ھەیە کولتور خۆی ھەبێت و لەپاڵ فارسیدا بە زمانی خۆی پەروەردە بکرێ بەڵام ھەرگیز وانەی زمانی کوردی لە خوێندنگاکان و زانکۆکانی ئێران نەوتراوە. لە دەورەی سەرۆککۆماریی خاتەمیەوە ژمارەیەک ڕێکخراوی غەیرە دەوڵەتیی کوردی و چەند فێرگەی تاکەکەسیی کوردی پێکھاتوون. لە ئێراندا ڕۆژنامە و گۆڤاری کوردی چاپ دەکرێ بەڵام ئازادیی ڕۆژنامەگەری و ئازادیی قسەکردنیان نییە. ھیچ حیزبێکی فەرمی بە پێناسەی کوردییەوە تا ئێستا لە ئێراندا پێکنەھاتووە و ھاوکاریکردن لەگەڵ حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە دژ بە حکومەتی ناوەندین سزای زیندان و سێدارەی ھەیە.

کورد لە عێراق

بە پێی ئامارێک کە لە ساڵەکانی پێش ٢٠٠٦ ـدا ئەنجام دراوە‌ ژمارەی دانیشتوانی سێ پارێزگاکەی کوردستانی باشوور دەگاتە ٣ ملیۆن و ٧٦٨ ھەزار کەس، دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی یەک ملیۆن و ٧١٥ ھەزار کەسە، دھۆک ٨٦٨ ەەزار و پارێزگای ھەولێریش ملیۆنێک و ٢١٣ ھەزار کەس.

کورد لە سووریا

کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کورد لە ئاسیا

کورد لە ئەوڕووپا

کوردەکانی تر


پارتە سیاسیەکانی باکووری کوردستان

پارتە سیاسیەکانی باشووری کوردستان

پارتە سیاسیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان

پارتە سیاسیەکانی ڕۆژاوای کوردستان

  • پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده‌)
  • پارتی دیموكراتی كوردستانی سوریا(ئه‌نه‌كه‌سه‌)

ناودارانی کورد

ئایینی

وێژە

سیاسەت

guherzii on facebook , twitter