29‏/9‏/2016

باڵەفرا ( AH-64 Apache )




جۆرە کۆپتەرێکی جەنگی یە، شارەزایانی بواری سەربازی بەپتەوترین کۆپتەری دونیا ناوی دەبەن، بەھۆی ئەو توانا و شێوازە تەکنیکی وئەندازیاریانەی کە تیایدا بەکارھێنراوە. کۆمپانیای بۆینگی ئەمەریکی دروستیان دەکات، دوو فرۆکەوان لەخۆی دەگرێ کە ھەموو کەرەستەیەکی ژیان پارێزی تیا دابین کراوە بۆیان لەتەقەی دوژمن. کۆپتەری ئەپاچی #سیستەمی #ڕێ #دۆزینەوە#Naviagate #system ‌بەکار دەبات کە ھەمیشە زانیاریی تەواو و وورد دەخاتە بەردەم فرۆکەوان سەبارەت بە بەرزی و نزمی و دووری لە شوێنی مەبەست بگرە ھەموو پۆ و تانەکانی ئاستی فڕین بەشەو و بەڕۆژ دیارە دەکات و جێگە و ڕێگاکانی دوژمن بە پێوانی وورد دەدات بەدەستەوە. ئەم فرۆکانە کاری پشتگیریی لە ھێزە زەمینییەکانی ڕیزی پێشەوەی جەنگ دەکەن و بۆ تێکشکاندنی زریپۆش و دەبابە و ئامێرە سەربازییەکانی تر زۆر بەکار و گونجاوە، ھەڵگری موشەکی تێکشکێنەریی ستینگەرە #Stinger کە تایبەتە بە وێران کردنی زریپۆش. وەک باس دەکری لە جەنگی دووەمی کەنداو دا ساڵی ١٩٩١ دژی سوپای ڕژێمی عێراقی لەناوبراو بەکاربراوە و نزیکەی ٥٠٠ دەبابەی عێراقی تێکشکاندووە.

مێژووی دروستکردنی : 
لە سەرەتاکانی ١٩٧٠ کاندا، ماکدۆنێل دۆگڵاس بیری لەم جۆرە کۆپتەرە جەنگیانە کردووە، نمونەیەکی لی دروست کرد لەسەر داوای سوپای ئەمەریکی.. ئەبوو ھەر خۆشیان بوونە خاوەنی یەکەم بەرھەمی، ٦٧٥ کۆپتەری تاکو ساڵی ١٩٨٤ لێ دروستکرا. ئەمڕۆ تەنھا ئەمریکییەکان ئەم جۆرە بەکارنابەن، بەڵکوو بەریتانیا، ھۆڵەندا، ئیسرائیلییەکانیش پشتیان پێبەستووە، ڕژێمی لەناوچووی بەعسیش چەندین جار دژی ھێزی لەبن نەھاتووی گەل و ھێزی #پێشمەرگە بەکاری بردووە. شایانی باسە کە پەرەپێدانی توانا و کاری تەکنیکی ئەم جۆرە کۆپتەرە بەردەوامە و ھەمەچەشن ڕادار و ئەندازەی سەربازی تیا بەکاردەبرێت. بێگومان ئەم کۆپتەرەش خاڵی لاوازی و کێشەی خۆی ھەیە، بەتایبەت لە ئاو و ھەوای نالەباردا، ھەربۆیە زۆرکات بە کۆپتەری کەش و ھەوا خۆش ناودەبرێت. یەکێک لە جۆرەنوێیەکانی ئەم کۆپتەرە "لۆنگ بۆو" Apache Longbow AH-٦٤D جۆرە ڕادارێکی تایبەتی پەرەپێدراوی لەسەر دامەزراوە کە تا ٦٠ خاڵی جێ مەبەست دەپشکنێ و بەئەڵقاوئەڵقی ٣٦٠ پلە، بەھۆی ئەم سیستەمە نوێیەشەوە ئەتوانێت کارەکانی بەھەموو ھەلومەرجێکی تەمومژ، دوکەڵ، کەشی نالەبار بەئەنجام بگەیەنێت.
کۆپتەری ئەپاچی ئامادەباش کراوە بە ھەموو کەرەسەیەکی لەناوبردن و وێرانکردن، موشەک و تەقەمەنییەکی زۆر ھەڵدەگریت، بەرامبەرە ئەمەش پارەیەکی زۆری تێدەچێت کە بە میلیارد دۆلار مەزندە دەکرێت.
_______________________________________________________________________________


 ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
جۆر | فرۆکەی هێرشبردن
وولاتی خاوەن | ئەمەریکا
دروستکەر | بۆینگ ، مکدۆنڵ دۆگڵاس ، کۆمپانیای فرۆکەوانی هیۆز
ساڵی دروستکردن | ١٩٨٤ تا ئێستا
چەندێتی دروستکراو | زیاتر لە ١٠٠٠ دانە
بەهای یەک دانە | ٥٦.٢٥$ ملیۆن بۆ AH-64D
یەکەم فرین | ٣٠ یۆنۆی ١٩٧٥
بەکارهێنەری سەرەکی | لەشکەری ئەمەریکا
بەکارهێنەرانی دیکە | هێزی ئاسمانی ئیسرائیلی ، هێزی ئاسمانی مەلەکی هۆلەندی ، هێزی ئاسمانی میسری ، هێزی زەمینی مەلەکی سعۆدی ، هێزی ئاسمانی کۆەیتی
بزوێنەر | دوو بزوێنەری تۆربینی لە جۆری ( T700 GE701C )بەهێزی ١،٨٠٠ ئەسپ
کێشی ( پڕ ) | ٩،٥٧٠ كگم
کێشی ( خالی ) | ٥،٠٦٠كگم
مەدا | ٤٨١ كلم (٢٦٠ ميل)بە تانکی ناوەوە
زورترین خێرایی | ٢٦٥ كلم لە کاتژمێرێک دا
دوریەکان | درێژی ١٧.٧م بەرزایی ٤.٦٤م قطری پەروانەی سەرەکی ١٤.٦٣م
ئەدائی دینامیکی | زورترین بەرز بون بە یەک بزوێنەر ٤،١٢٩م و بە هەردوو بزوێنەر ٦،١٠٠م
چــــــەک | رەشاشێکی عەیار ٣٠ ملم بە توانای ١،٢٠٠ گۆللە لە دەقیقەیەک دا و ١٦ خاڵی هەڵواسین لەسەر هەردوو لای بو هەڵگرتنی ١٦ سارۆخ بە لێزەر ئاراستە کراو / راداری جۆری هێڵفایەر یان هەلواسینی ٧٠ سارۆخی ئاسمان- ئاسمان عەیار ٧٠ ملم ئاراستەنەکراو
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەکارهێنەران :

 
#ئەمەریکا :

 698 فرۆکە : ٢٤١ لە جۆری AH-64A ٤٥٧لە جوری AH-64D
#ئیسرائیل :
٣٠ لە جۆری AH-64A ١٨لە جوری AH-64D
#یابان :
٥٠ لە جوری AH-64D
#میسر :
٤٨ لە جۆری AH-64A پێشیان خست بو جۆری AH-64D لە ساڵی ٢٠٠٥
#یۆنان :
٢٠ لە جۆری AH-64A 12لە جوری AH-64D
#هۆڵەندا :
٣٠ لە جوری AH-64D
#ئیمارات :
٣٠ لە جوری AH-64D
#کۆەیت :
١٦ لە جوری AH-64D
#سعۆدیە :
١٢ لە جوری AH-64A
٧٠ لە جوری AH-64D لە سڵی ٢٠١٠ داوای کردۆیانە
#سنگافۆرە :
١٨ لە جوری AH-64D

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
 وێنە :







ليست هناك تعليقات: